Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 02:57

ئێران به‌ تۆمه‌تی سیخوڕی كردن بۆ ئیسرائیل دوو كه‌سی له‌ سێداره‌دا

100%

ئه‌مڕۆ دووشەممە، ماڵپەڕی میزان ئۆنلاین سه‌ر به‌ دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگه‌یاندووه‌، دوو کەسیان لە سێدارە داوە کە بە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل سزا دراون.

ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، "ئومێد بێهزاد و پووریا سەفوات سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆمەتی گواستنەوەی زانیاری له‌سه‌ر شوێنە هەستیارەکانی سەربازی و ئەمنیی بۆ بریکارەکانی مۆساد لەسێدارە دراون.

ئەو ماڵپەڕە هیچ زانیارییەکی لەبارەی ڕۆژی دەستبەسەرکردن یان دادگاییکردنیانەوە نەخستووەتەڕوو، تەنیا باسی لەوە کردووە کە ئەوان بە سیخوڕی و هاوکاری كردن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی سزا دراون.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران، ئەو دوو کەسە بە تاوانی سیخوڕ كردن و گواستنه‌وه‌ی زانیاری جه‌نگ بۆ مۆساد له‌ ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه‌ تا ئێستا ده‌ستگیركراون و دواتر ئه‌م بڕیاره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌، ئه‌وه‌ش دوای هه‌بوونی به‌ڵگه‌ سه‌لمێنراوه‌كان له‌سه‌ریان.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، لەوانەش ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی، ئێران لە دوای چین دووەمین وڵاته‌ له‌ جێبه‌جێكردنی یاسای له‌سێداره‌دان لە جیهاندا.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتيی زیادبوونی ژمارەی له‌سێداره‌دانه‌كانی لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە شەرمەزار کرد، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی هەڵواسینی دوو کەس به‌تۆمه‌تی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژی نا دادیه‌كانی ئێران.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.