ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له به‌یلاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل له وه‌به‌رهێنه‌رێكی به‌خێوكردنی ماسی سه‌رۆكی به‌شی كارپێكردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی كه‌ركوكیان ده‌ستگیر كردووه.
دەستەکە بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ڕێگه‌ی تیمه‌كانیان به‌دواداچوونیان كردووه وەبەرهێنەره‌کانی بەخێوەکردنی ماسی له كه‌ركوك کاتێك سەردانی ئەو فەرمانگەیە دەکەن لە لایەن سەرۆکی بەشی کارپێکردنی سەرچاوە ئاوییەکان داوای پارە وبەرتیلیان لێکراوە لە بەرامبەر بەرێ کردنی مامەڵەکانیان. ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایی و یاسا كارپێكراوه‌كانی حكوومه‌ته.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌ی یاسایی بۆ ناوبراو ده‌رچووه و ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.