ئاژانسی میهری ئێران ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، له زاری به‌رپرسانی ئێران له ڕاپۆرتێكدا وه‌ڵامی بانگه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپی داوه‌ته‌وه كه گوایه ئێران له‌ژێر فشاری ئه‌ودا ناچار بووه داوای ڕاگرتنی هیرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات، ده‌شڵێت ئه‌مه چواره‌م جاره تره‌مپ درۆی له‌و شێوه‌یه ده‌كات .
شه‌وی ڕابردوو هه‌موو جیهان چاوی له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه جارێكی تر ئه‌مه‌ریكا هێرشی ئاسمانی چر بكاته‌وه سه‌ر ئێران، به‌ڵام دواجار به‌هۆی له‌سه‌ر هێڵ بوونی شای سعوودیه و وڵاتانی ناوبژیوانی وه‌كو پاكستان و قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه ڕووی نه‌دا.
لای خۆیه‌وه دۆناڵد تره‌مپ له تروس سۆشیاڵ ڕایگه‌یاند، كه میهره‌بانی زۆری نواندووه كه ئه‌مجاره‌ش هێرشه‌كانی ڕاگرت بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه ئێران بیته سه‌ر مێزی گفتوگۆ و ڕێككه‌وتن بكات.
تره‌مپ راشیگه‌یاندووه: ئێران به ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی ڕازی بووه و ئه‌وه‌ش مایه‌ی دڵخۆشییه.
ئاژانسی میهری نزیك له حكوومه‌تی ئێران له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه ئێران له ئاسمان و زه‌مینیدا ئاماده‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ده‌ره‌كی كه له‌لایه‌ن دوژمنانی بكریته سه‌ری و له‌ژێر هیچ فشارێكیش ئاماده نییه كه له دۆناڵد تره‌مپ بپاڕێته‌وه كه هێرشه‌كانی ڕابگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.