Erbil 31°C یەکشەممە 02 ئاب 14:41

کەشناسیی عێراق: لە کەرکووک لە ماوەی 72 کاتژمێردا 20 جار بومەلەرزە روویداوە

100%

دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی عێراق ئامارێکی فەرمی سەبارەت بە چالاکییە بومەلەرزەییەکانی پارێزگای کەرکوک بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی نێوان 30ـی تەمموز تاوەکو 2ـی ئابی 2026، بە کۆی گشتی 20 بومەلەرزە لەو پارێزگایە تۆمارکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی دەستەکە، گوڕی بومەلەرزەکان جیاواز بوون و بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش بوون:

11 بومەلەرزە بە گوڕی نێوان 3.0 بۆ 3.9  پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر تۆمارکراون. هەروەها 7 بومەلەرزە گوڕەکەیان لە نێوان 2.0  بۆ 2.9  پلەدا بووە. 2 بومەلەرزەی تریش بە گوڕی نێوان 1.0  بۆ 1.9 پلەی ڕێختەر تۆمارکراون.

ئەم زنجیرە بومەلەرزەیەی کەرکوک لە کاتێکدایە کە دەستەی کەشناسی بەردەوامە لە چاودێریکردنی بارودۆخی ناوچەکە و تۆمارکردنی هەر چالاکییەکی تری بومەلەرزەیی لەو سنوورەدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.