ئەمڕۆ هەینی، بزووتنەوەی حەماس له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دوای خوێندنه‌وه‌ی وردی سه‌ره‌نج و پیشنیاره‌كانی نێوه‌ندگیران كه له پرۆسه‌ی دانوستان دانه له‌گه‌ڵیان به چه‌ند مه‌رجێكه‌وه ده‌چنه جێبه‌جێكردنی قۆناغی دووه‌می ڕێککەوتنی ئاگربەست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
بزووتنەوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ده‌ڵێت: بەردەوامبوونی ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست به‌ستراوه‌ته‌وه به پابەندبوونی داگیرکەر بە ڕاگرتنی کوشتار و کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکان.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: كه جێبەجێکردنی خاڵه‌كانی ئەم قۆناغە بەندە بە جێبەجێکردنی سەرجەم بەندەکانی قۆناغی یەکەم.
حەماس ئاماژەی بەوەشکردووه، کە ڕەزامەندیی لەسەر گونجاندنی دۆسیەی چەکی قورس لە ناو چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا به‌ستراوه بە مەرجی ڕاگرتنی سەرجەم شێوازەکانی دەستدرێژی و کشانەوە لە کەرتی غەززە.
هاوکات بزووتنەوەکە جەختی له‌وه‌ش کردووه‌ته‌وه، ده‌بێت له داهاتوودا مافی دیاریکردنی چارەنووس و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین و پاراستنی مافەکانی هاووڵاتییان بۆ هه‌موو فه‌له‌ستینییه‌كان دەستەبەر بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.