Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 13:40

ئێران: بە درۆن بنكەیەكی سەربازی ئەمریكامان لە كوێت بۆردومان كرد

100%

سوپای ئێران ئاشكرای كرد کە ئەمڕۆ هەینی بە درۆن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر بنكەیەكی سەربازی ئەمریکا لە وڵاتی کوێت.

سوپای ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "ئەمڕۆ هەینی چەند شوێنێكی فڕۆکە جەنگییەكان، سیستەمی پەیوەندییەکانی مانگی دەستکرد و کۆگاکانی کەرەستەی سەربازیمان لە بنكەی ئاسمانیی (ئه‌حمه‌د ئه‌لجابری) لە کوێت کردووەتە ئامانج.

ئەمە لەكاتێكدایە كە تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەلایەن فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لەبارەی هێرشەكە نەدراوە.

سوپای ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بووە بۆ دەستدرێژییە نوێیەکانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەمان و هێرشە دڕندانەکەی بۆ سەر شوێنێكی نیشتەجێبوون لە دوورگەی قشم.

میدیای ئێران دوێنێ پێنجشەممە بڵاویان کردبووەوە کە سێ ئەندامی خێزانێک لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکادا لە دوورگەی قشم لە گەرووی هورمز کوژران.

گەرووی هورمز ڕێڕەوێکی ئاوی ستراتیژییە کە پێشتر نزیکەی 20%ی ناردنی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕی، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕەکە لە 28ی شوباتەوە لەلایەن ئێرانەوە بە کردەیی داخراوە.

ئەمریکا چەندین جار هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پارێزگا کەنارییەکانی باشووری ئێران، بە مەبەستی لاوازکردنی کۆنتڕۆڵی تاران بەسەر ئەم ڕێڕەوە ئاوییەدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.