ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، لەگەڵ کۆمپانیای لۆکەید مارتن بۆ دروستکردنی مووشەکەکانی پاتریۆتی جۆری (بەرپەرچدەرەوە)، گرێبەستێکی پێوانەیی بە بڕی 58.62 ملیار دۆلار واژۆکراوه. ئه‌مه‌ش له پێناو قەرەبووکردنەوەی ئەو کورتهێنانە گه‌وره‌یه‌ی کە لە کۆگاکانی چەکی ئەمریکادا دروست بووه بەهۆی به‌رده‌وامی جه‌نگه‌كان .
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی پێنتاگۆندا هاتووه: ئەم ڕێککەوتنە وەرچەرخانێکی ستراتیژییە بۆ به‌رده‌وامی پڕ چه‌ك كردنی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ڕووی به‌هێزی ته‌كنه‌لۆژیای چه‌كه‌وه كه سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی به‌هێز ده‌كات و پڕۆژه‌كه تا ساڵی 2032 گه‌ره‌نتی پڕكردنی كۆگاكانی چه‌كی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
ئەم هەنگاوەی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و ته‌رخانكردنی ئه‌و پاره زۆره لە کاتێکدایە کە فشارێکی زۆر کەوتووەتە سەر جبەخانەکانی بەرگریی ئاسمانی و چەکە وردەکانی سوپای ئه‌مه‌ریكا ، ئەوەش دوای بەکارهێنانی بڕێکی یەکجار زۆری تەقەمەنی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییەی پەیوەست بە جه‌نگی ئێران.
جگه له‌وه له ئێستادا ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگێكی ساردی ئابووریدایه له‌گه‌ل وڵاتانی زلهێزی وه‌كو چین و كۆریای باكوور و رووسیا، ئه‌مه‌ش وای كردووه ئه‌مه‌ریكا زیاتر خه‌رج بكات له پێناو مانه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی سه‌ربازیی له جیهاندا.
ئه‌م بڕیاره‌ی پێنتاگۆن نیگەرانیی زۆری ناوخۆیی و لایه‌نی دیموكراته‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه لەبارەی پاشەکشەی ئامادەیی ستراتیژیی سوپای ئەمریکا له جیهاندا و بێ پلانی له جه‌نگ و به‌كارهێنانی چه‌كه‌كاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.