Erbil 31°C سێشەممە 28 تەمووز 21:53

لە ئەحمەدئاوا بەهۆی کەوتنی پەڕەشووتێکەوە 2 کەس بە سەختی بریندار بوون

100%

لە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی تێکچوونی پەڕەشووتێکی جۆری پارالایدەر، 2 کەس کەوتنە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوون.

ئەڤین عەتا پەیامنێری (کوردستان تیڤی): هەردوو کەسەکە پێکەوە لەسەر یەک پەڕەشووت بوون و دوای تێکچوونی پەڕەشووتەکەیان، لە بەرزاییەوە کەوتوونەتە خوارەوە. دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی "عەلی شیعە" لە شارەدێی خورماڵ بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری خێرا.

هاوکار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی عەلی شیعە لە خورماڵ، لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: هەردوو بریندارەکە تووشی شکاوی بوون، یەکێکیان برینەکەی زۆر سەختە و بەهۆی بەهێزیی کەوتنەکەیەوە تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە.

لە ئێستادا تیمە پزیشکییەکان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ جێگیرکردنی دۆخی تەندروستیی بریندارەکان و لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدا ماونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.