ئه‌مرۆ سێشەممە، حكوومه‌تی فرەنسا رایگه‌یاند، به‌هۆی سووتانی به‌رده‌وامی دارستانه‌كانی رۆژئاوا چوار هەزار کەسی تر گواستراونه‌ته‌وه بۆ شوێنی سه‌لامه‌ت و ماڵوحاڵی خۆیان چۆڵکردووه و به‌كۆی گشتی تا ئێستا 240 هه‌زار ئاواره بوونه و 220 ماڵیش به ته‌واوی سوتاون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئاگری دارستانه‌كانی فره‌نسا له كۆنترۆل ده‌رچووه و دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر چووه و سه‌رجه‌م تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له هه‌وڵی ڕژد دانه بۆ كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه و هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان به‌كارهێنراون.
هاوکات پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا سه‌باره‌ت به كۆنترۆڵكردنی ئاگری دارستانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی گەشبینی خۆی دەربڕی و دووپاتی كرده‌وه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و تیمه‌كان زۆر به‌باشی له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگری دارستانه‌كانی سه‌ر سنوور دانه .
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە فرەنسا و ئیسپانیا ڕووبەڕووی کاتژمێری چارەنووسساز بوونه‌ته‌وه لە هەوڵەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەی سروشتی له دارستانه‌كانیان.
پێشبینی دەکرێت بارودۆخەکە خراپتر بێت لەگەڵ پێشبینیکردنی شەپۆلی گەرمای نوێ بۆ ئەوروپای ڕۆژئاوا لەم هەفتەیەدا، چونکە پلەکانی گەرما ئه‌مرۆ سێشەممە لە فرەنسا دووبارە بەرزبوونەتەوە و پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی چوارشەممەوە ئیسپانیا ڕووبەڕووی بارودۆخێکی هاوشێوە ببێتەوە، ئه‌وه‌ش بەپێی بۆچوونی شاره‌زایانی کەشناسیی.
لای خۆیه‌وه، ئێریک پیتۆت، بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی فرەنسا رایگه‌یاند، کە كارمه‌ندانی تیمه‌كه‌ی لە دۆخێکی هێرشبەرانە دانه بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگری دارستانه‌كان و چه‌ندین كارمه‌ند تووشی سوتانه‌وه‌ی جه‌سته‌یی بوونه به‌هۆی هه‌وڵه‌كانیان.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه ئاگره‌كه له توانای ئه‌وان به‌ده‌ره و داوای هاوكاریی وڵاتانی دراوسێ كراوه بۆ مه‌به‌ستی هه‌رچی زووه كۆنترۆڵ كردنی.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.