Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 23:22

لە قوشتەپە کارگەیەکی خۆماڵی گەنمی جووتیاران وەردەگرێت

100%

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەزای قوشتەپە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: لە پێناو هاوکاریکردن و سووککردنی بارگرانیی سەر شانی جووتیارانی سنوورەکە، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ لەلایەن کارگەیەکی خۆماڵییەوە دەست پێ دەکات.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو جووتیارانەی خاوەن زەوی کشتوکاڵین و بەرهەمی گەنمی ئەمساڵیان ماوەتەوە، دەتوانن دەست بە مامەڵەی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان بکەن. کارگەکە گەنمی ئەمساڵی جووتیاران بە نرخی 400,000 (چوار سەد هەزار) دینار بۆ هەر تەنێک وەردەگرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی قوشتەپە داوا لەو جووتیارانە دەکات کە ئارەزووی فرۆشتنی گەنمەکانیان هەیە، لە ڕۆژی یەکشەممەوە سەردانی فەرمانگەی کشتوکاڵی قەزاکە بکەن بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵە یاسایی و کارگێڕییەکانیان بۆ ڕادەستکردنی بەرهەمەکانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.