Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 10:18

عەباس عێراقچی: مامەڵەی ئەمریکا ژیرانە نەبوو بۆیە ئێمەش بە توندی وەڵاممان داوەتەوە

کوردستان TV
100%

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕەخنەی توندی لە هەڵوێستەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گرت و سیاسەتەکانی واشنتنی بە "نا ژیرانە" و "خۆسەپێن" وەسف کرد. ئەم لێدوانانە دوای 12 ڕۆژ لە هێرشە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ سەر خاکی ئێران و وەڵامدانەوەکانی تاران دێت کە چەند وڵاتێکی ناوچەکەی گرتووەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی، لە پەراوێزی سەردانەکەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران ڕایگەیاند: "کێشەی سەرەکی لە مامەڵەی ئەمریکادایە؛ ئەوان مامەڵەیەکی ژیرانەیان نەکرد و خۆسەپێنانە کار دەکەن، کە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ئێمە وەڵامێکی زۆر توند و بەهێزمان هەبێت."

ئەم ئاڵۆزییە دیپلۆماسی و سەربازییانە لە کاتێکدایە کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ژێر کاریگەریی 12 ڕۆژ پێکدادانی ڕاستەوخۆدایە لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا و ئێران، کە زیانی گەورەی بە ژێرخانی سەربازی و ئابووریی ناوچەکە گەیاندووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.