Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 17:29

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو تاران بەڕێکەوت

100%

عەلی زەیدی بەرەو ئێران بەڕێکەوت مەبەستی تاوتوێکردنی چەندین مەلەفی گرنگ و هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ـی تەمووز،عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەغدای پایتەختی بەرەو تاران جێهێشت، بە مەبەستی ئەنجامدانی سەردانێکی فەرمی بۆ ئێران.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکی کورتدا ڕایگەیاند: سەردانەکەی عەلی فالح ئەلزەیدی بۆ تاران بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەندین مەلەفی گرنگ و هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا دێت.

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کە ئامانجی سەرەکیی ئەم سەردانە بریتییە لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسە جێبایەخەکان و هەوڵدان بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران لە بوارە جیاجیاکاندا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.