Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 01:57

عێراقچی وەڵامی هەڕەشەكانی ترەمپ دەداتەوە

100%

وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی هەڕەشەكەی ئەمڕۆی سەرۆكی ئەمریكای دایەوە و جەختی كردەوە كە هەر هێرشێك بكرێتە سەر ژێرخانی وڵاتەكەیان، ئەوانیش بەهەمانشێوە هێرش بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە ئەنجام دەدەن.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: بیروباوەڕی بەرگریمان ڕوونە: چاو بەرامبەر چاو. هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ئێران، بە ژێرخانەکانیشمانەوە، وەڵامێکی بەهێز و یەکلاکەرەوەی لێ دەکەوێتەوە.

عەباس عێراقچی ئاماژەی بەوەش کردووە: هەر کەسێکیش بەشدار بێت لە دەستدرێژییەکی لەو شێوەیەدا، بە هەر جۆرە بەشدارییەک بێت، وەک ئامانجی ڕەوا سەیر دەکرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) رایگەیاندبوو: ئێران هەر كەشتییەك لە گەرووی هورمز بكاتە ئامانج، لەبەرامبەردا ئەمریكا وێستگەیەكی كارەبا یاخود پردێك لە ناوخۆی ئەو وڵاتە وێران دەكات.

هەر لەسەر ئەو هەڕەشەی ترەمپ، ئاژانسی (تەسنیم) لێدوانی لە بەرپرسێكی باڵای سەربازیی ئێران وەرگرتبوو كە رایگەیاندبوو: هەر پردێک یان وێستگەیەکی کارەبای وڵاتەکەمان بکرێتە ئامانج، ئێمەش لە بەرامبەردا ژێرخان و دامەزراوەکانی وزەی وڵاتان لە ناوچەکە دەكەینە ئامانج.

جەختیشی كردبووەوە کە تێپەڕبوونی کەشتییەكان لە گەرووی هورمز تەنیا بەپێی ڕێکارەکانی ئێران دەبێت، بەهیچ شێوەیكیش وڵاتەکەی دەستبەرداری کۆنترۆڵکردنی گەرووەکە نابێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.