بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ڕایگەیاند، نیڤار بەختیار بە کۆنمرەی 100 پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی تەمووز، کامەران عەلی بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی 12ی ئامادەیی (شەشەمی ئامادەیی)، قوتابییەکی کچ لە خوێندنی کوردیی شارەکە سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کردووە.
بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی ئاماژەی بەوە کرد، قوتابی (نیڤار بەختیار عادل) لە ئامادەیی شیرینی کچان لە شاری کەرکووک، توانیویەتی بە کۆنمرەی 100 پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق لە خوێندنی کوردی بەدەستبهێنێت.
ئەم دەستکەوتە لە کاتێکدایە کە ساڵانە قوتابیانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، سەرەڕای بوونی ئاستەنگ و گرفتەکان، لە ڕیزبەندی پێشەوەی نمرە بەرزەکاندا لەسەر ئاستی عێراق دەبینرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.