Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 19:14

لە هەولێر نزیکەی 30 هەزار ڤەیپ لەناو بران

100%

ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی تەممووزی، لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی قایمقامییەتی ناوەندیی هەولێر بۆ ڕێگریکردن لە هاوردەکردن و بڵاوبوونەوەی کاڵا و کەلوپەلی نایاسایی و زیانبەخش، نزیکەی 30 هەزار ڤەیپ (جگەرەی ئەلیکترۆنی) لە شاری هەولێر لەناو بران.

ئەم کەلوپەلانە لە ئەنجامی بەدواداچوون و پشکنینە مەیدانییەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەت لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا دەست بەسەردا گیرابوون، چونکە بە شێوەیەکی قاچاغ هێنرابوونە ناو هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر، مەرجە تەندروستییەکانیان تێدا نەبوو و بەکارهێنانیان مەترسیی بۆ سەر تەندروستیی هاووڵاتییان دروست دەکرد.

​لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی بازاڕەکان و ڕێکاری توند بەرامبەر هەر سەرپێچییەک دەگرنەبەر کە سەلامەتیی هاووڵاتییان بخاتە مەترسییەوە. پرۆسەی لەناو بردنەکەش بە پێی ڕێنماییە فەرمییەکان و لە شوێنێکی تایبەتدا ئەنجام درا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.