ئەمڕۆ، 20ی تەمووزی 2026، جیهان یادی 57 ساڵەی ئەو ساتەوەختە مێژووییە دەکاتەوە کە تێیدا مرۆڤ بۆ یەکەمجار پێی نایە سەر ڕووی مانگ، لە کاتێکدا ئاژانسی ناسا لە ڕێگەی پڕۆژەی "ئارتێمیس"ەوە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی دوای زیاتر لە نیو سەدە، ژمارەی ئەو کەسانە زیاد بکات کە لەسەر مانگ ڕێیان کردووە.
لە 20ی تەمووزی 1969دا، نێڵ ئارمسترۆنگ و باز ئەڵدرین، گەردووننابانی کەشتیی ئاپۆلۆ 11، مێژوویان نووسییەوە و بوونە یەکەمین دوو مرۆڤ کە لە دەرەوەی زەوی بنیشنەوە. ئارمسترۆنگ لەو کاتەدا وتە بەناوبانگەکەی خۆی ڕاگەیاند: "ئەمە هەنگاوێکی بچووکە بۆ مرۆڤ، بەڵام بازدانێکی گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی." ئەم دەستکەوتە زانستییە وەک یەکێک لە گەورەترین شانازییەکانی مرۆڤایەتی لە مێژوودا تۆمار کرا.
لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا، تەنها 12 گەردووننابان توانیویانە لەسەر ڕووی مانگ بڕۆن، و بۆ ماوەی زیاتر لە 5 دەیە ئەو ژمارەیە بە جێگیری ماوەتەوە. ئێستا ئاژانسی گەردوونناسیی ئەمریکا (ناسا) ڕایگەیاندووە کە لە ڕێگەی پڕۆژەی "ئارتێمیس 4" (Artemis IV) ئەو واقیعە دەگۆڕێت و گەشتیاری نوێ ڕەوانەی سەر مانگ دەکاتەوە، کە بڕیارە ئەمجارە جیاواز لە گەشتەکانی ڕابردوو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.