بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئامێدی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی سەرەکیی کۆمەڵگەی قەدشێ، دوو کەس بریندار بوون و زیانی ماددیش بە ئۆتۆمبێلەکان گەیشت.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی تەمووز، رێپێدراوی هاتوچۆی ئامێدی بە هێرش ئیسکان پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی کۆمەڵگەی (قەدشێ)ـی سەر بە قەزای ئامێدی، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا.
ڕێپێدراوەکەی هاتوچۆ ئاماژەی بەوەش دا، ڕووداوەکە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (پیکئاپ نیسان، پیکئاپ تۆیۆتا و ئۆپڵ ڤیکترا) بووە، لە ئەنجامدا دوو کەس بە سووکی بریندار بوون و زیانێکی زۆری ماددیش بە ئۆتۆمبێلەکان گەیشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.