Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 09:14

ئێران: ئەمریکا بەرپرسیارە لە هەر فراوانبوونێکی ململانێکان لە ناوچەکەدا

ئەمه‌ریکا و ئێران
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هەر فراوانبوونێکی ململانێکان لە ناوچەکەدا، بە تەنیا بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆی ئەمریکادایە.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی تەمووز، ئیسماعیل باقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی خاکی وڵاتانی ناوچەکە بەکاردەهێنێت بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی ئێران.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: چەندین جار جەختمان کردووەتەوە و دووبارەی دەکەینەوە، کە ئێمە هیچ دوژمنایەتی یان ڕقێکمان بەرامبەر بە هیچ وڵاتێکی ناوچەکە نییە.

ئیسماعیل باقایی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران چاوەڕوانە وڵاتانی دراوسێ ڕێگری لە ئەمریکا بکەن خاکیان یان دامەزراوەکانیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنێت، ئەمەش بەگوێرەی پابەندییەکانیان لەژێر سایەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پرەنسیپی دراوسێیەتیی باش.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.