ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی ئاراستەی ئەمریکا کردووە سەبارەت بە هەر جۆرە بەزاندن یان چوونەناوەوەیەکی سەربازی بۆ ناو سنوورەکانی ئێران.
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە کە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵات هێڵی سوورە و بێدەنگ نابن لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک کە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دروست بکات.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، سوپای پاسداران جەختی کردووەتەوە کە هەر هەوڵێکی هێزەکانی ئەمریکا بۆ بەزاندنی سەروەریی خاکی ئێران بە توندترین شێوە بەرپەرچ دەدرێتەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.