تیمەکانی بەرگریی شارستانیی گەرمیان لە شاری کەلار، توانییان دوو بارهەڵگر لە سوتانی تەواوەتی ڕزگار بکەن دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگریان گرت و گوتەبێژی فەرمانگەکەش ئاشکرای دەکات کە گومان دەکرێت ڕووداوەکە دەستی لەپشت بێت و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ی تەممووزی 2026، ئیبراهیم محەممەد، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە محەممەد ساڵح (پەیامنێری کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند؛ کاتژمێر 2:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی "خەبات"ی شاری کەلار، سێ بارهەڵگر ئاگریان گرت و دەستبەجێ تیمەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی ئاماژەی بەوە کرد، کە تیمەکانی بنکەی کەلار، شەهیدان و بنکەی پیشەسازی بە هاوبەشی توانییان ڕێگری لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بکەن و دوو بارهەڵگر لە سوتانی تەواوەتی ڕزگار بکەن، بەڵام یەکێک لە بارهەڵگرەکان بەهۆی توندیی ئاگرەکەوە بە تەواوی سوتاوە.
ئیبراهیم محەممەد ئاشکراشی کرد، کە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە و گومانی ئەوە دەکرێت بە مەبەست ئەنجام درابێت، هەر بۆیە لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لایەنە ئەمنییەکان سەرقاڵی بەدواداچوونی وردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.