Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 02:21

بەردەڕەش.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا بارهەڵگر و مینی پاسێک پێکیاندادا و  6 کرێکار بریندار بوون

کوردستان TV
100%

لەسەر ڕێگەی سەرەکیی نێوان قەزای بەردەڕەش  و ناحیەی کەلەک، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ  لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و لە ئاکامدا شەش کەس بریندار بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی تەمووز، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی بەردەڕەش – کەلەک و لە نزیک گوندی (کەوڕەسوور) ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و مینی پاسێکدا ڕوویدا و بەهۆی ڕووداوەکەوە شەش کرێکار بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی سەنگەر گۆران پەیامنێری کوردستان تیڤی، سەرنشینانی مینی پاسەکە کۆمەڵێک کرێکار بوون کە بە مەبەستی دابینکردنی بژێوی ژیانیان، لە سنووری بەردەڕەشەوە بەرەو شاری هەولێر بەڕێوە بوون، بەڵام لە ڕێگەدا تووشی ئەم ڕووداوە بوون.

دوای ڕووداوەکە، دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنەکە و 6 کرێکارە بریندارەکەیان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی پێویست، ڕەوانەی نەخۆشخانە کردووە و هێزەکانی هاتوچۆش لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری ڕووداوەکە دەست پێ کردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.