لە قەزای کفری بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵاتییەوە، باوک و کوڕێک لەلایەن خزمێکی خۆیانەوە بە دەمانچە تەقەیان لێکرا و بریندار کران.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە محەمەد ساڵح پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو، دوو بریندار کە باوک و کوڕن و دانیشتووی قەزای کفرین، بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەیان.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد، باوکەکە کارمەندی تەندروستیی کفرییە و لەدایکبووی ساڵی 1968ـە، کوڕەکەشت لە دایکبووی ساڵی 2003ـیە. هەردووکیان لە قەزای کفری بە دەمانچە تەقەیان لێکراوە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستییان جێگیرە و برینەکانیان سووکە.
بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی خێزانییەوە بووە و لەلایەن برازای باوکەکەوە کە دەکاتە ئامۆزای کوڕەکە، تەقە لەم باوک و کوڕە کراوە. هاوکات دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی کفری گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە کردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.