Erbil 31°C یەکشەممە 19 تەمووز 14:58

 پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیل لە ڕێگەی تەق تەق - شوان سێ قوربانی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خاڵخاڵان بە کانیاو حەکیم پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە ئەنجامی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان دوو ماتۆڕسکیل لەسەر ڕێگەی نێوان (تەق تەق - شوان)، سێ گەنج بوونە قوربانی، کە یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و دووانی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی زانیارییە پزیشکییەکان، ڕووداوەکە پێکدادانی ڕاستەوخۆ بووە و بەهۆی توندیی زەبرەکەوە، گەنجێک بەناوی (گەیلان فەتحوڵڵا مەحموود) تەمەن 19 ساڵ، دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە دوو گەنجی دیکە بە ناوەکانی (محەممەد ئاکۆ کەریم) تەمەن 16 ساڵ و (کاروان عەلی حەمەدئەمین) تەمەن 15 ساڵ، تووشی برینداریی سەخت بوون و لە ئێستادا لە ژێر چاودێریی وردی پزیشکیدان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خاڵخاڵان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.