فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (CENTCOM) لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران لە ناو خاکی ئوردن، چەند سەربازێکیان بوونەتە قوربانی.
سێنتکۆم ڕایگەیاند، ڕۆژی 17ی تەمووز، دوو سەربازی ئەمریکی لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیاندا لە ئوردن کوژراون، ئەمەش لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکان و درۆنەکانی ئێراندا بووە. هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە تاوەکو ئێستا سەربازێکی دیکەیان بێسەروشوێنە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە 4 سەربازی دیکە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی ئوردن کراون و دواتر دوای باشبوونی باری تەندروستییان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە. هاوکات ئەو سەربازانەی دیکەش کە برینەکانیان سووک بووە، گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان.
سێنتکۆم جەختی کردەوە کە لە پێناو ڕێزگرتن لە تایبەتمەندیی خێزانەکانیان، هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی ئەو سەربازانەی گیانیان لەدەستداوە بڵاوناکاتەوە، تاوەکو 24 کاتژمێر بەسەر ئاگادارکردنەوەی فەرمیی کەسوکاریاندا تێنەپەڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.