Erbil 31°C یەکشەممە 19 تەمووز 14:58

ئاندی بێرنهام دەبێتە سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا

کوردستان TV
100%

پارتی کرێکارانی بەریتانیا ئەمڕۆ هەینی بەفەرمی سەرکەوتنی ئاندی بێرنھامی بۆ سەرکردایەتیکردنی پارتەکە ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو پاڵپشتییەکی بەهێزی لەلایەن پەرلەمانتاران، سەندیکا کرێکارییەکان و لقەکانی پارتەکەوە لە سەرانسەری وڵاتدا بەدەستهێنا بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی کییەر ستارمەر.

بەپێی زانیاری میدیاكانی بەریتانیا، چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، كییەر ستارمەر بچێتە کۆشکی باکینگهام بۆ پێشکەشکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی فەرمی خۆی بە شا چاڕڵسی سێیەم، بەمەش هەر لە هەمان ڕۆژدا ئاندی بێرنھام ئەرکەکانی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا بگرێتە ئەستۆ.

هەر لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو بێرنھام یەکەم گوتاری خۆی لەبەردەم بارەگای سەرۆکایەتی وەزیران لە شەقامی داونینگ ستریت پێشکەش دەکات، لە دوای نیوەڕۆی هەمان ڕۆژدا بەفەرمی پێکهاتەی کابینە نوێیەکەی حکوومەتەکەی ڕادەگەیەنێت.

بەهەمانشێوە پێشبینی دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوودا، بێرنھام کۆمەڵێک پلان و بۆچوونی سیاسەتی نوێی خۆی ڕابگەیەنێت، بەتایبەت گرنگیدان بە قەیرانی گرانی بژێوی ژیان کە بووەتە مەترسی و نیگەرانییەکی سەرەکی بۆ هاووڵاتیانی بەریتانیا، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەبێت بۆ پێشکەشکردنی دیدگایەکی ئابووری و کۆمەڵایەتی کە وەڵامدەرەوەی داواکارییەکانی گەلی بەریتانیا بێت لەم قۆناغە هەستیارەی مێژووی وڵاتەکەدا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.