Erbil 31°C یەکشەممە 19 تەمووز 14:58

ئاسایشی سلێمانی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ 7 مووشەك ئاراستەی سلێمانی كراوە

کوردستان TV
100%

ئاسایشی سلێمانی ئاشكرای دەكات كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە حەوت مووشەك هێرشكراوەتە سەر شارەكەیان.

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: سەعات 6:20ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بە حەوت مووشەک هێرشکراوەتە سەر چەند شوێنێکی جیاوازی سنووری پارێزگای سلێمانی.

شوێنی كەوتنەخوارەوەی مووشەكەكان لە سلێمانی بەمشێوەی خوارەوە بوون:

گوندی زڕگوێزەڵە: بە چوار مووشەک کراوەتە ئامانج.

گوندی قسرد : یەک مووشەک لەم گوندە کەوتووەتە خوارەوە.

نزیک گردی کوپان لە قەرەداغ: بە دوو مووشەک کراوەتە ئامانج.

ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو کە تیمەکانیان لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداوەکانن و بەدواداچوونی ورد و بەردەوام ئەنجام دەدەن، بە مەبەستی زانین و دەستنیشانکردنی قەبارەی تەواوی زیانە گیانی و ماددییەکان کە بەهۆی هێرشەکانەوە کەوتوونەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بۆ سەر گوندی زڕگوێز بۆ سەر بارەگاكەیان بووە لە دەوروبەری گوندەكەدا.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە لە ئەنجامی هێرشەكە 8 پێشمەرگەیان شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەشیان بریندار بوون.

ئەمە لەكاتێكدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەهەمانشێوە بە 8 مووشەك و درۆن هێرشكرابووە سەر شاری هەولێر، بەپێی راگەیەنراوی دژەتیرۆری كوردستان هێرشەكان هیچ زیانێكیان نەبووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.