Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 01:12

گەشتیارێكی دیكە بەهۆی مەلەكردنەوە خنكا

100%

گەشتیارێكی عەرەب لە ناوچەی گەشتیاری كونەماسی بەهۆی مەلەكردنەوە خنكا، دوایی هەوڵێكی زۆر توانرا تەرمەكەی بدۆزرێتەوە و لەناو ئاو دەربهێنرێت.

پۆلیسی سلێمانی لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: هاووڵاتییەکی عەرەب بە ناوی (أ، ق، ج) لەدایکبووی (2008) بۆ گەشتکردن هاتبووە ناوچەی گەشتیاری کونەماسی لە شارباژێڕ، بەداخەوە لە ئاوی کونەماسیدا بەهۆی مەلەکردنەوە خنکا.

راشیگەیاند: پۆلیسی ماوەت و بنکەی پۆلیسی گاپێڵۆنەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمی غەواسی دوکان و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، تونرا تەرمی هاووڵاتییەکە بدۆزرێتەوە و دەربهێنرێت.

پۆلیسی سلێمانی هەروەها رایگەیاند: تەرمی كەسە خنكاوەكە ڕەوانەی پزیشکی دادی كراوە و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی کەسوکارەكەی دەکرێتەوە.

توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی داواکارشی لە سەرجەم هاووڵاتییان و گەشتیاران كرد خۆیان بەدوور بگرن لە مەلەکردن لەئاوی بەخوڕ و ئەو ئاوانەی کە قوڵییەکانیان نەزانراوە، بۆ ئەوەی خۆشییەکانیان لێ تێک نەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.