Erbil 31°C چوارشەممە 15 تەمووز 02:54

ئەحمەدی نەژاد: چیرۆکی کارکردن بۆ مۆساد "درۆی هۆڵیوودییە

100%

نووسینگەی ئەحمەدی نەژاد دەنگۆی کارکردنی بۆ مۆساد ڕەت دەکاتەوە: "چیرۆکێکی هۆڵیوودیی دوور لە ڕاستییە"

نووسینگەی مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی لەبارەی پەیوەندیی ناوبراو لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) ڕەت کردەوە و بە "سیناریۆیەکی گاڵتەجاڕانە" وەسفی کرد.

لە بەیاننامەیەکدا، نووسینگەی ئەحمەدی نەژاد ڕایگەیاند کە ئەو زانیارییانەی لەبارەی ڕاکێشانی ناوبراو بۆ ناو دەزگای مۆساد بڵاو کراونەتەوە، "چیرۆکێکی هۆڵیوودیی درۆینەیە" و هیچ بنەمایەکی ڕاستیی نییە. نووسینگەکە جەختی کردەوە کە ڕۆژنامە ئەمریکییەکە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست ناسراوە و ئەم ڕاپۆرتەش هەوڵێکە بۆ شێواندنی ناوبانگی سەرۆککۆماری پێشوو و دروستکردنی پشێوی لە ناوخۆی وڵاتدا.

ئەم کاردانەوەیە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە ڕاپۆرتێکدا ئیدیعای ئەوەی کردبوو کە مۆساد بۆ ماوەی چەندین ساڵ کاری لەسەر ڕاکێشانی ئەحمەدی نەژاد کردووە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتبوو کە ئیسرائیل پلانێکی داڕشتووە تاوەکو لە ئەگەری ڕووخانی ڕژێمی ئێستادا، ئەحمەدی نەژاد وەک سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەستبەکار بێت. نووسینگەی ناوبراو ئەم سیناریۆیەی بە "بێ متمانە" وەسف کرد و دووپاتی کردەوە کە ئامانج لێی تەنها شەڕی دەروونییە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.