Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 14:59

کەرکووک.. 6 فەرمانبەری دەروازەی گومرگیی دارەمان بە تۆمەتی سەرانەوەرگرتن دەستگیر کران

100%

دەستەی دەسپاکیی عێراق ڕایگەیاند، شەش فەرمانبەری دەروازەی گومرگیی دارەمان لە نێوان پارێزگای کەرکووک و هەولێر، بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و سەرانەوەرگرتن لە هاووڵاتییان دەستگیر کران.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی تەمووز، دەستەی دەسپاکیی فیدراڵ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  تیمەکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی کەرکووک، پاڵپشت بە بڕیارێکی دادوەر و لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، توانیویانە شەش فەرمانبەری دەروازەی گومرگیی (دارەمان) لەسەر ڕێگای سەرەکیی نێوان پارێزگای کەرکووک و هەولێر دەستگیر بکەن.

دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوە کردووە، تۆمەتبارانی دەستگیرکراو کاری سەرانەسەندن و باجگیریان بەرامبەر بە هاووڵاتییان ئەنجام داوە و بە ئەنقەست مامەڵە گومرگییەکانیان بۆ ڕایی نەکردوون، هەرچەندە مامەڵەکانیان یاسایی و ڕێکوپێک بوون، تەنیا کاتێک کارەکانیان بۆ ڕایی کردوون کە ناچاریان کردوون پارەیان پێ بدەن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی دەسپاکیدا هاتووە: تۆمەتباران بەپێی یاسای ژمارە 160ـی ساڵی 1983 لە یاسای سزادان، ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند کراون، تاوەکو ڕێکاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر بگیرێتە بەر.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.