Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 05:34

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامێكی توندی دۆناڵد تره‌مپ ده‌داته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامێكی توندی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای دایه‌وه‌ كه‌ رایگه‌یاندبوو بۆ له‌مه‌ودوا وڵاته‌كه‌ی ده‌بێته‌ پارێزه‌ری گه‌رووی هورمز و له‌به‌رامبه‌ریشدا 20% باج له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و كاڵاكان ده‌سه‌پێنێت.

عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌وه‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ پۆستێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) نووسیویه‌تی: سەرۆکی ئەمریکا ڕاست دەکات و دەبێت قەرەبووی ئه‌و لایه‌نه‌ بکرێتەوە کە تێپەڕبوونی ئارامی کەشتییە بازرگانییەکان بە گەرووی هورمزدا دەستەبەر دەکات. ئێران لەمێژەوە پارێزەری گەرووەکە بووە و هەرواش دەمێنێتەوە.

عێراقچی به‌ گاڵته‌جاڕییه‌وه‌ هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو: دیارە کە ڕێژەی 20٪ـه‌كه‌ی تره‌مپ زێدەڕۆیی تێدایە، ئێمە دادپەروەر دەبین لە دیاریکردنی نرخەکە و كه‌متر وه‌رده‌گرین.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پۆستێكدا له‌‌ (تروس سۆشیال) نووسیبووی: له‌مه‌ودوا ئه‌مریكا ده‌بێته‌‌ پارێزه‌ری گه‌رووی هورمز.

هه‌روه‌ها نووسیبووی: له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پارێزكردنه‌ی گه‌رووی هورمز باج به‌ڕێژه‌ی 20% به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بار و كاڵا گوازراوه‌كان وه‌رده‌گرین، بێگومان ئه‌م پاره‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دابینكردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی گه‌رووه‌كه‌ وه‌رده‌گرین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.