سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دواییی باوکی میری قەتەر، شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی میری قەتەر دەکات.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی؛
بە ناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێز، میری دەوڵەتی قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە، ھەواڵی کۆچی دواییی باوکی بەڕێزتان، شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی- مان پێ گەیشت، ئەو کەسایەتییەی ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی دەوڵەتی قەتەر و گەلەکەی تەرخان کردبوو.
لەم بۆنە خەمناکەدا، سەرەخۆشی و ھاوبەشیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان، بنەماڵە شکۆدارەکەتان، حکوومەت و گەلی برای قەتەر دەکەین.
لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات، لە بەھەشتی بەرینیدا جێگای بکاتەوە و سەبوری و ئارامی بە ئێوەش ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون.
مەسعود بارزانی
١٢ی تەمووزی ٢٠٢٦
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.