Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 14:59

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە ئەمیر و گەلی قەتەر دەکات

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری دەوڵەتی قەتەر کرد، بۆ کۆچی دوایی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی (ئەمیری باوک).

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەت؛ 

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی میری باوک، شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی (خوای گەورە لێی خۆش بێت)ـمان پێگەیشت.

لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی برامان، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر، بنەماڵەی بەڕێزی ئال سانی و گەلی برای قەتەری دەکەین.

لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی فراوانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، پاداشتی خێر و چاکەی هەموو ئەو خزمەتانەی بە وڵات و گەلەکەی پێشکەشی کردووە بداتەوە، و سەبر و ئارامی بە خێزان و کەسوکار و گەلی بەڕێزی قەتەر ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
12ـی تەمووزی 2026
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.