Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 14:59

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی 11ی تەممووزی 2026، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی کەوتنەخوارەوەی ئافرەتێک لە یەکێک لە شوقەکانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە ئافرەتەکە بە ناوی (س. ا. ع)، لەدایکبووی ساڵی 1997 و بەڕەگەز کوردی ڕۆژاوای کوردستانە، کە بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

دەستبەجێ هاوسەرەکەی لەلایەن هێزەکانمان دەستگیرکرا، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا لەگەڵ هاوسەری ، ئاماژەی بەوە کردووە کە پێش ڕووداوەکە دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروستبووە.

لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاسایی بۆ ڕووداوەکە كراوه‌ته‌وه‌ بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ياساييەکان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.