ئه‌مڕۆ شەممە، سەرچاوەیەکی بەرپرسی لوبنانی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، لوبنان بەشداری لەو دانوستانانە دەکات کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئیسرائیل لە ڕۆما بەڕێوە بچێت.
هاوکات له ئێستادا شاندێکی سەربازی ئەمه‌ریکا لە لوبنانن گفتوگۆ دەکەن بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە لە باشووری ئەو وڵاتە.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، لوبنان بەشداری ئه‌م خوله‌ی دانوستان دەکات له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتالیا كه به نێوه‌ندگیریی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان هه‌ردوو وڵات.
له ئێستادا ئیسرائیل سووره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی باشووری لوبنان، ئه‌وه‌ش به پاساوی پاراستنی سنووره‌كانی كه ده‌كه‌وێته ئه‌و ناوچانه، هه‌روه‌ها لوبنانیش سووره له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی داگیركه‌رانه‌ی ئیسرائیل له ناوچه‌كانی كه‌رتی باشوور وه كردوویه‌تیه پێشمه‌رجی دانوستان و ڕێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
دوای ئەوەی سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئاگادار لە دانوستانەکان ڕۆژی چوارشەممە ڕاگەیاندبوو کە لوبنان مەرجی بەشداریکردنی خۆی لە خولی نوێی دانوستانەکان لەسەر کشانەوەی ئیسرائیل لە دوو ناوچەی تاقیکاری لە باشووری وڵاتەکە دادەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.