ئەمڕۆ شەممە 11ی ته‌مووز ، له دیدارێكدا فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە و محەممەد ئیسحاق دار هاوتا پاكستانییەكەی، جەختیان لەسەر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته له‌م دۆخه‌دا هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیریی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پێش‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جه‌نگ.
ئاژانسی ڕاگەیاندنی سعوودیە " واس" كه نزیكه له حكوومه‌تی سعوودیه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه فەیسەڵ بن فەرحان بن عەبدوڵڵا وەزیری دەرەوەی سعوودیە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە محەمەد ئیسحاق دار جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی پاكستان، پێگەیشتووە.
لە پەیوەندییە ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا: پێشهاتەكانی ئەم دواییەیان له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران تاوتوێ كردووه و هاوڕابوونه كه ڕژدتر بن له هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو نێوه‌ندگیریی و به‌رده‌وامیی دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا.
ه‌وه‌ش له پێناو كۆنتڕۆڵكردنی گرژییەكان و خستنەگەڕی هەوڵی پێویست بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەی ئاشتیانە و هەمەلایەنە بۆ سه‌قامگیریی ئابوری و سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
هه‌ردوولا بڕیاریاندا له رۆژانی داهاتوودا هه‌نگاوی كرده‌یی بنێن و هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا " ئه‌مه‌ریكا و ئێران" تا ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان قووڵتر نه‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.