بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا کاتی دابەشکردنی ژمارەیەکی نوێی بوتڵی غازی ماڵانی دیاری کردووە.
بەپێی ئەو ئاگادارییەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، بڕیارە سبەی شەممە 11ـی تەمووز، دابەشکردنی بوتڵی غازی ژمارە 7 بە شێوەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی دەست پێ بکات.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، لە هەمان کاتدا بوتڵی غازی ژمارە 6 بە کارایی خۆی دەمێنێتەوە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە تا ئێستا وەریان نەگرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.