Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 05:55

هەولێر.. هەڵمەتێکی فراوان بۆ چاککردنەوەی شەقام و کۆڵانەکان دەستی پێ کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی بەردەوامدا بۆ چاککردنەوەی شەقامەکان، بەشێکی دیکەی کۆڵان و شەقامە تێکچووەکانی شاری هەولێر قیڕتاو کران.

ئەمڕۆ هەینی 10ـی تەمووز، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بڵاوی کردەوە، تیمی چاککردنەوەی شەقامەکان لە هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی، بە بەکارهێنانی زیاتر لە 305 تۆن قیڕی بەرهەمهاتووی کارگەی قیڕی سەرۆکایەتیی شارەوانی، ڕووبەری 1900 مەتر دووجا شەقام و کۆڵانیان نۆژەن کردووەتەوە.

شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، هەڵمەتەکە هەر یەک لە گەڕەکەکانی (ڕزگاری - کورانی مەخموور، گەڕەکی نازناز، هەولێری نوێ، زانکۆ 99 و جووتسایدی 18ـی شوبات)ـی گرتووەتەوە. هەروەها بەشێکی شەقامی 100 مەتری و ڕێگای گشتیی بنەسڵاوە لە چوارچێوەی هەمان پڕۆژە چاک کراونەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.