Erbil 31°C شەممە 11 تەمووز 13:04

دەستبەسەر 14 ملیار دیناری بریکارێکی وەزارەتی نەوتدا گیرا

کوردستان TV
100%


ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، کە دادگای لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی گەندەڵی، توانیویەتی بڕی 14 ملیار دیناری عێراقیی دیکە لە چوارچێوەی دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، دەستبەسەر بکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی، ئەم بڕە پارە زەبەلایە لە ئەنجامی بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو داهاتە نایاساییانە دۆزراوەتەوە کە بەهۆی گەندەڵی و هەدەردانی سامانی گشتی لەو پڕۆژانەدا دروست بوون کە لەلایەن تۆمەتبارەکە و هاوکارەکانییەوە جێبەجێ کراون.

دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای ناوەندیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاشکرای کرد، کە ئەو 14 ملیار دینارە بە شێوەیەکی نهێنی لە ناو چاڵێکی تایبەت بە ئاوی باران (ئاوەڕۆ)دا شاردرابووەوە.

جێی ئاماژەیە، عەدنان جومەیلی کە یەکێکە لە بەرپرسە باڵاکانی وەزارەتی نەوت، لە ئێستادا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەرە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە. دادگا جەختی کردووەتەوە کە لێکۆڵینەوەکان بە چڕی بەردەوامن بۆ دەستنیشانکردنی هەموو ئەو لایەن و کەسانەی دیکەی کە

تێوەگلاون لەم دۆسیە گەورەیەی گەندەڵیدا، تاوەکو ڕووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە.
 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.