Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 05:55

لە کەلار بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلەوە دوو کەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە ناو شاری کەلار، 2 کەس بریندار بوون و یەکێکیان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی هاتووچۆی گەرمیان، ڕووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی  (Toyota Crown، Nissan Sunny  و Toyota Yaris) لە نزیک نەخۆشخانەی گشتیی کەلار.

لەبارەی ناسنامە و باری تەندروستی بریندارەکان، هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوە کردووە کە بریندارێکیان مێردمنداڵێکی پیادەیە و لەدایکبووی ساڵی 2010یە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، ڕەوانەی سلێمانی کراوە. برینداری دووەمیش سەرنشینی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە و لەدایکبووی ساڵی 2001ە.

هەر زوو دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، هەروەها هێڵکارییان بۆ ڕووداوەکە ئەنجامداوە بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە و دیاریکردنی لایەنی کەمتەرخەم.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.