Erbil 31°C پێنجشەممە 09 تەمووز 09:18

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئیتاڵیا دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە و پاراستنی کەلتوور ​​​​​​​

Kurdistan Ahmed
100%

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاسی گەل و حکوومەتی ئیتاڵیای کرد بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە پرۆسەی ڕێکخستنەوە و چاکسازیکردن لە ناو هێزەکانی پێشمەرگەدا. سەرۆکی هەرێم لە لێدوانێکدا جەختی لەوە کردەوە کە هاوکارییە سەربازی و ڕاهێنانەکانی ئیتاڵیا بۆ هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بەرز دەنرخێنن، کە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بەهێزکردنی تواناکانی پێشمەرگەدا.

جیا لە لایەنی سەربازی، نێچیرڤان بارزانی تیشکی خستە سەر ڕۆڵی بەرچاوی ئیتاڵیا لە بوارە مەدەنی و کولتوورییەکاندا و ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە هاوکارێکی سەرەکی بووە لە پاراستنی کەلەپوور و کەلتوور لە هەرێمی کوردستاندا. ئەم هاوکارییانە وەک بەشێک لە ستراتیژیەتی ئیتاڵیا دەبینرێت بۆ پاراستنی ناسنامە و مێژووی ناوچەکە، هاوکات لەگەڵ دابینکردنی سەقامگیریی ئەمنی.

ئەم دەربڕینی سوپاسگوزارییەی سەرۆکی هەرێم لە کاتێکدایە کە ئیتاڵیا وەک ئەندامێکی کارای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، پەیوەندییەکی توندوتۆڵی دیپلۆماسی و ئەمنی لەگەڵ هەولێردا هەیە. حکوومەتی ئیتاڵیا لە ڕێگەی تیمە سەربازییەکانی و پڕۆژە کولتوورییەکانییەوە بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ قووڵیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو و وڵات و گرنگیی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوەی ڕۆمادا دەبینرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.