ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، مه‌سعود پزیشکیان لە لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: بە جێگیری دەوەستین بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانمان، ده‌شڵێت ئه‌مه‌ریكا به دوای بیانووی بچو‌وكدا ده‌گه‌ڕێت تا زه‌فه‌ر به سه‌روه‌ری خاكمان ببات.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند، ئەنجامدانی هێرشی بەهێز دژ بە ئێران بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیانه،چونكه ئه‌وان جگه له درۆ و كات كوشتن هیچی تر نازانن.
دۆناڵد تره‌مپ، ئاشكراشی كرد، یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران کۆتایی هاتووە و نامەوێت مەمەڵە لەگەڵ ئێرانییەکاندا بکەم.
مه‌سعود پزیشكیان زیاتر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بۆ به‌رگریی كردن له خاك هه‌موو به‌رگرییه‌ك به ڕه‌وا ده‌بینین و پشتئه‌ستوورین به هێزی سه‌ربازیی و خۆڕاگریی میلله‌ته‌كه‌مان كه پیشانی هه‌موو دونیایان دا كه هێزی ئێران له ناوخۆ دایه.
جێی باسه، ئه‌مه‌ریكا شەوی ڕابردوو بە هێزێکی زۆر گەورەوە هێرشی کردە سەر ئێران، به بیانووی ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران مووشەکیان ئاڕاستەی کەشتییەکان کردووه له گه‌رووی هورمزدا، بەو هۆیەشەوە ئه‌مه‌ریكا به توندی وەڵامی دایەوە.
تره‌مپ ڕاشكاوانه گوتی : ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، کاتێکی زۆرمان لەگەڵ ئێران بەفیڕۆ دا و دەبێت کارەکانی خۆمان جێبەجێ بکەین، من دڵخۆش نیم بە ناتۆ، چونکە یارمەتییان نەداین بۆ ڕزگاربوون لە ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.