Erbil 31°C سێشەممە 07 تەمووز 23:07

دواین زانیاریی لە بارەی مووچەوە

100%

گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق لە میانی کۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا لەگەڵ لێژنەی دارایی پەرلەمان، جەختی لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

کۆبوونەوەكە کە ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تەمووزی 2026 بەڕێوەچوو، پرسی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم یەکێک بووە لە تەوەرە سەرەکییەکان و فالح ساری وەزیری دارایی عێراق پابەندیی حکوومەتەکەی بۆ دابینکردنی مووچە نیشانداوە.

دانە عەبدولغەفار گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چەند بابەتێکی دارایی و ئابووری جیاواز کرا، لە نێویدا بابەتی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی جەختی کردەوە لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی راشیگەیاند: هەر لە چوارچێوەی کۆبوونەکەدا، داوامان کرد کە شایستە داراییە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، لە بودجەی گشتی عێراقدا پارێزراوبێت.

ئەم هەوڵانە بە مەبەستی دڵنیابوونەوەیە لە گەیشتنی پارەی مووچەیە لە کاتی خۆیدا، کە پێشتر چەندینجار بووەتە هۆی دروستبوونی کێشە لەنێوان هەولێر و بەغدا، و ئێستا هەردوولا هەوڵ دەدەن بگەنە چارەسەرێکی ڕیشەیی و درێژخایەن بۆ ئەم دۆسیەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.