Erbil 31°C سێشەممە 07 تەمووز 19:17

لە پارێزگایەكی عێراق بەهۆی گەرما دەوامی فەرمانبەران كەم كرایەوە

100%

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، پارێزگایەكی عێراق بڕیاری دا بۆ ماوەی دوو مانگ دەوامی تەواوی فەرمانبەرانی پارێزگاكەیان كەم بكرێتەوە.

بەپێی نووسراوێكی پارێزگاری موسەننا كە ئەمڕۆ سێشەممە واژۆی لەسەر كردووە هاتووە: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حکوومییەکاندا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر کەم دەکرێتەوە.

لە نووسراوەكەدا هەروەها هاتووە: ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەلامەتی فەرمانبەران دەركراوە.

کەمکردنەوەكەش لە کۆتایی کاتی دەوامی فەرمیدا دەبێت و تەواوی مانگەکانی تەمووز (مانگی 7) و ئاب (مانگی 8) دەگرێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.