Erbil 31°C سێشەممە 07 تەمووز 19:17

سووریا و فەڕەنسا لەسەر ئاڵۆگۆڕی باڵیۆز و ئاساییکردنەوەی تەواوەتیی پەیوەندییەکان ڕێککەوتن

100%

ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لەسەر ئاڵۆگۆڕی باڵیۆز لەنێوان هەردوو وڵاتدا لە زووترین کاتدا ڕێککەوتوون.

ئەم بڕیارە وەک کۆتاییهاتنی قۆناغێکی درێژی دابڕانی دیپلۆماسی دەبینرێت، چونکە باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە دیمەشق لە ساڵی 2012ەوە، بەهۆی سەرهەڵدانی ململانێ نێوخۆییەکانی سووریاوە، دەرگاکانی داخرابوون.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ماکرۆن، دوای ئەوەی دیمەشق سەردانەکەی بە مێژوویی وەسف کرد، شەرع گوتی: خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ ڕێککەوتنمان لەسەر دەستپێکردنی ڕێڕەوی ئاڵۆگۆڕی باڵیۆزانی نیشتەجێ لە نێوان دیمەشق و پاریس ڕادەگەیەنم، وەک ئاماژەیەک بۆ گەڕانەوەی تەواوەتیی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان.

ئەم هەنگاوە نوێیەی حکوومەتی سووریا و فەڕەنسا وەک وەرچەرخانێکی گەورە لە سیاسەتی دەرەوەی پاریس بەرامبەر دیمەشق دەبینرێت، بەتایبەتی دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە کۆتایی ساڵی 2024دا. هەرچەندە فەڕەنسا دوای ئەو گۆڕانکارییانە کاربەڕێكەرێکی لە دیمەشق دیاری کردبوو، بەڵام تاوەکو ئێستا باڵیۆزخانەکەی بە فەرمی نەکردبووەوە. ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە ئاستی باڵیۆزدا، ئاسۆی نوێ بۆ هاوکاریی سیاسی و ئابووری لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەکاتەوە و نیشانەی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بە سەقامگیربوونی دەسەڵاتی نوێ لە سووریا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.