Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 21:20

كۆی گشتی ئەو پارانەی لە عەدنان جومەیلی وەرگیراوەتەوە چەندە؟

100%

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی دۆزینەوەی بڕێكی زۆری پارەی دیكەی لە حەشارگەیەكدا لە شاری تكریت راگەیاند كە خاوەندارییەكەی دەگەڕێنەوە بۆ عەدنان جومەیلی بریكاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاند: لە درێژەی لێكۆڵینەوەكان لە دۆسییەی گەدەڵییەكانی عەدنان جومەیلی بریكاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كاروباری پاڵاوتن، ئەمڕۆ دووشەممە لە حەشارگەیەكدا لە شاری تكریت، دەستبەسەر بڕی 25 ملیار دیناری عێراقی، یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، 5 کیلۆگرام زێڕ و خشڵ گیرا.

ئەنجوومەنەكە هەروەها كۆی گشتی ئەو پارانەی ئاشكرا كرد كە تا ئێستا لە خودی عەدنان جومەیلی وەرگیراونەتەوە كە بەمشێوەیە: بڕی 127 ملیار دیناری عێراقی لەگەڵ 24 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی.

ئەمە جگە لە دەیان موڵكی زەوی و باڵەخانە و خانوو و ئۆتۆمبێلی گرانبەها و هەروەها دەیان كیلۆ زێڕ و خشڵی دیكەش دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق جەختیش دەكاتەوە كە تا ئێستا لێكۆڵینەوەكان لە دۆسییەی گەندەڵییەكانی عەدنان جومەیلی بریكاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق و گەڕان بەدوای تۆمەتباران و تێوەگڵاوەكانی دیكە بەردەوامە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.