Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 21:21

پێنجشەممە پەرلەمانتارە نوێکانی عێراق سوێندی یاسایی دەخۆن

100%

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی داهاتووی خۆی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە 9ی تەممووزی 2026 ئەنجام بدرێت. دانیشتنەکە لە چوارچێوەی وەرزی یاسادانانی یەکەم و خولی شەشەمی هەڵبژاردندایە، کە تێیدا پەرلەمان چەند پرسێکی گرنگ و هەستیار یەکلا دەکاتەوە.

بەپێی بەرنامەی کارەکە، بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە تایبەتە بە مەراسیمی سوێندخواردنی دەستووریی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارە نوێیەکان (جێگرەوەکان). ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەم دواییانەدا ناوی ئەو کاندیدە جێگرەوانەی پەسەند کرد، کە شوێنی ئەو ئەندامانە دەگرنەوە کە چوونەتە ناو حکوومەت یان بە هەر هۆکارێکی تر کورسییەکانیان چۆڵ بووە.

لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەدا، پەرلەمانی عێراق سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی بۆ وەبەرهێنان بانگهێشت دەکات (لێپرسینەوە - استجواب)، ئەمەش وەک بەشێک لە ئەرکە چاودێرییەکانی ئەنجوومەنەکە بۆ وردبینی لە کار و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە سەرانسەری وڵاتدا. بڕیارە لەم لێپرسینەوەیەدا باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم وەبەرهێنان و چۆنیەتی ڕاییکردنی مامەڵەی کۆمپانیاکان و چەند دۆسیەیەکی پەیوەندیدار بکرێت.

هەر بەپێی بەرنامەی کارەکە، بڕگەی کۆتایی دانیشتنەکە تەرخانکراوە بۆ "گفتوگۆ گشتییەکان"، کە تێیدا پەرلەمانتاران دەتوانن سەرنج و تێبینییەکانیان لەسەر پرسە هەنووکەییەکانی وڵات بخەنە ڕوو. بڕیار وایە دانیشتنی ژمارە 2ی پەرلەمانی عێراق کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ دەست پێ بکات و ئامادەبوونی تەواوی ئەندامان و میدیاکان لەو ڕۆژەدا جێی بایەخی ناوەندە سیاسییەکان دەبێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.