Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 22:51

پارێزگای دیالە دوو ڕۆژ پشووی فەرمیی ڕاگەیاند

100%

ئیدارەی پارێزگای دیالە بە فەرمی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکوومەت بۆ ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە. ئەم بڕیارە بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ هاووڵاتییان تاوەکو بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای پێشووی ئێراندا بکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی پارێزگاکە، ئەم پشووە گشتگیرە و سەرجەم دامەزراوە حکوومییەکانی سنووری پارێزگای دیالە دەگرێتەوە. بڕیارەکە دوای ئەوە دێت کە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی تری عێراقیش ئامادەکاریی هاوشێوەیان بۆ ئەم بۆنەیە ڕاگەیاندووە.

عەلی خامنەیی، کە لە کۆتایی مانگی شوباتی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشێکی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی لە تاران کوژرا، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مەراسیمی کۆتایی بەخاکسپاردنی بۆ بەڕێوە بچێت. ئیدارەی دیالە جەختی کردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت لەم مەراسیمەدا ئامادە بن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.