Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 21:20

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ر 330 منداڵ له‌ سودان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

100%

ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای منداڵانی سه‌ر به‌ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، له‌ شەڕی سوداندا كه‌ لە نێوان سوپای ئاسایی و هێزەکانی پشتیوانی خێرای نیمچە سەربازی لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2026 دا به‌رپا بووه‌، بووه‌ته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی لانیکەم 330 منداڵ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

شێڵدۆن یێت، سەرۆکی تیمی منداڵانی سه‌ر به‌ یونیسێف لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، منداڵان لە ناو ماڵەکانیان، لەسەر ڕێگاکان، لە بازاڕەکان و لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک پەروەردە و چاودێری تەندروستی بێ باكانه‌ دەکوژرێن و بریندار دەبن.

ده‌شڵێت، به‌ پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌ لای ئه‌وان تۆماركراوه‌ تا ئێستا به‌هۆی شه‌ڕ و ناجێگیریی دۆخی سودان 330 منداڵ لای ئه‌وان تۆمار كراوه‌ كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌هۆی برسییه‌تی ، یان نه‌خۆشی یان به‌ركه‌وتنی گولله‌ی وێل له‌ كاتی چوونیان بۆ قوتابخانه‌ یان بازار و شوێنه‌كانی تر .

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.