نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامی سه‌رخۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی كازم شانه‌ده‌ری پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رى ديارى كوردستان و هه‌ڤاڵى بارزانيى نه‌مر بۆ یه‌كێتی سۆڤيه‌ت بڵاو كرده‌وه و تێیدا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاره‌كه‌ی كرد.
ده‌قی په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:-
بۆ كۆچى دواييى پێشمه‌رگه‌ى دێرين و تێكۆشه‌رى ديارى كوردستان و هه‌ڤاڵى بارزانيى نه‌مر له كۆمارى كوردستان و كاروانه مێژوويييه‌كه‌ى بۆ سۆڤيه‌تى پێشوو، خوالێخۆشبوو كازم شانه‌ده‌رى، سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو كازم شانه‌ده‌رى، نموونه‌ى مرۆڤێكى قوربانيده‌رى نيشتمانپه‌روه‌ر و پاك و دڵسۆزى كورد و كوردستان بوو كه له شۆڕشه‌كانى كوردستاندا له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هاوبير و هاوسه‌نگه‌رانيدا، هه‌موو ژيانى خۆى له‌پێناوى ماف و دۆزى ڕه‌وا و سه‌رفرازى و ئازاديى گه‌له‌كه‌يدا به‌سه‌ر برد و له‌و ڕێگه‌يه‌دا ڕه‌نج و ماندووبوون و زه‌حمه‌تێكى زۆرى كێشا. گيانى شاد و يادى به‌خێر.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/7/5
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.