Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 23:36

دزی له‌ مۆزه‌خانه‌یه‌كی دیكه‌ی‌ فره‌نسا كرا

100%

ڕووداوێکی دزینی گەورەی لە مۆزەخانەی (لالیک) لە ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا ئاشکرا کرا، بەهای شتومەکە دزراوەکان بە 4 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

ڕۆژنامەی "لو باریزیان"ی فەڕەنسی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری پۆلیسه‌وه‌ ڕایگەیاندووە: نزیکەی 20 پارچە خشڵ و زێڕ دزراون، هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان دەکرێت، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر بەهاکەیان دەگاتە نزیکەی 4 ملیۆن یۆرۆ.

ڕووداوەکە به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لە کاتژمێر 5:30ی بەیانی ڕوویداوە، دزەکان دوای چوونە ناو تەلاری مۆزەخانەکە، ڕاستەوخۆ ڕوویان لە ژووری خشڵەکان کردووە و سەرەڕای لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە، توانیویانە ڕابکەن و دەستگیر نەکراون.

له‌ كاتی رووداوه‌كه‌دا کۆمپانیای ئەمنیی باڵه‌خانه‌كه‌ سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بووه‌ لە هۆکاری لێدانی زەنگەکە، له‌و كاته‌دا کارمەندێکی پاککەرەوە پێش هەمووان گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و پۆلیسی ئاگادار کردووەتەوە.

دوای ڕووداوی دزینی مۆزەخانەی لۆڤەر لە تشرینی یەکەمی 2025، ئەم مۆزەخانەیەش خرابووە لیستی ئەو شوێنانەی کە مەترسییان لەسەرە و لەژێر چاودێرییەکی تایبەتدا بوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.